عەراقچی: دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ، دیپلۆماسی ئێران ومیسر چووەتە واروقۆناخێکی نوێوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پیداگرت کە دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ، دیپلۆماسی ئێران ومیسر چووەتە وارێکی تازەونوێوە.
سەیید عەباس عەراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتارێکدابەزمانی عەرەبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس لە پێوەندی لەگەڵ سەفەرەکەی خۆی بۆ میسر نووسیی: خۆشحاڵم کە جارێکی ترلە قاهیرەم.
دیداروچاوپێکەوتنی زۆر گرینگم لەگەڵ سەرۆک کۆماری عەبدولفەتاح سیسی و وەزیری کاروباری دەرەوە بەدرعەبدولعاتی ئەنجام دا. وتیشی: دوای ساڵانێکی دوورودرێژ ، دیپلۆماسی ئێران ومیسر چووەتە وارێکی تازەو نوێوە. ئاستی هاوکاری سیاسی، ولەوە گرینگترڕادەی متمانە ودڵنیایی لە پێوەندی دوو وڵات بێ وێنەیە.ئەم دیپلۆماتە پلە بەرزەی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وەکوو دوو دەسەڵاتداری کارێگەری ناوچە وبوونی فەرهەمه وشارستانیەتی کەونارایی ، ئێران ومیسر بەرپرسایەتی هاوبەشیان بۆ پاڕاستنی ئاشتی، سەقام وئارامشی ناوچە هەیە . وتیشی: نوێژی مەغریب وعیشا لە مزگەوتی سەیدنالحسێن خوێند ونانی ئێوارەمان لە ڕستورانی سوننەتی نەجیب مەحفوزلە ناوچەی مێژوویی خان ئەلخەلیلی هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان عەمروموسا ، نەبیل فەهمی ومحەممەد ئەلعرابی خوارد . باس ووڕاوێژی باشمان کرد.