نەعیم قاسم: ئاگری بەرخۆدان تەنانەت لە سەختترین دۆخیشدا ناکوژێتەوە
ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: ئێمە پیاوی جەنگین و سەرەڕای هەموو هەلومەرجێکی دژوار، ئاگری خۆڕاگری هەر داگیرساوە دەمێنێتەوە.
شێخ نەعیم قاسم لە ڕێوڕەسمی عاشورادا جەختی کرد لە سەر درێژەی بەرخۆدان لە دژی داگیرکەری زایۆنی و وتی: ئێمە لە لوبنان بۆ بەرگری لە وڵات و خۆڕاگری، بەرەوڕووی دوژمنی "ئیسرائیلی" دەبینەوە و ئەم بەرگرییە بەردەوام دەبێت، تەنانەت بێتوو هەموو جیهان یەک بگرن بۆ پەشیمان کردنەوەمان. شێخ نەعیم قاسم وتیشی: دەبوو ڕێککەوتنی ئاگربەست کۆتایی بە دەستدرێژی بهێنایە، بەڵام داگیرکەران هەزاران جار پێشێلیان کرد. هەڕەشەکان وامان لێناکەن تەسلیم بین و نابێت داوامان لێبکرێت هەڵوێستەکانمان نەرم بکەینەوە یان چەکەکانمان دانێین ئەویش لە کاتێکدا کە دەستدرێژی هێشتایش هەر بەردەوامە. ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان وتی: ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لەمساڵدا لە کۆبوونەوەکان، شەقام و کۆڕەکانی تازێباری گەلێک زۆر و بەرچاو بوو. ئەم ئامادەبوونە زۆر جیاوازە و بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو بە سۆز و خرۆشی زیاترەوە بەڕێوەچوو.