وەڵامی راوێژکاری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ نێردراوی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i439930-وەڵامی_راوێژکاری_سکرتێری_گشتی_حیزبوڵڵای_لوبنان_بۆ_نێردراوی_ئەمریکا
لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا و لوبنان، راوێژکاری سیاسی سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا جەختی کردەوە کە ئەوەی لە لوبنان داوا دەکرێت، بە واتای چاوپۆشیکردنە لە سەروەری، شکۆ و سەربەخۆیی نیشتمانی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 07, 2025 12:33 Asia/Tehran
  • وەڵامی راوێژکاری سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ نێردراوی ئەمریکا

لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەمدواییەی نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا و لوبنان، راوێژکاری سیاسی سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا جەختی کردەوە کە ئەوەی لە لوبنان داوا دەکرێت، بە واتای چاوپۆشیکردنە لە سەروەری، شکۆ و سەربەخۆیی نیشتمانی.

“حسێن موسەوی”، راوێژکاری سیاسی سکرتێری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە کە گوتبووی “هەر یەکێک لە لایەنەکان دەبێت لە شتێک چاوپۆشی بکات”، گوتی: ئێوە داوامان لێدەکەن کە لە سەروەری نیشتمانی، شکۆ، خاک و ئاسایشی خۆمان چاوپۆشی بکەین؛ واتە دەستبەرداری بوونی ئازاد و سەربەخۆمان بین. ئێمە هیچ شتێکتان لێ داوا ناکەین! تەنها و تەنها، رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل کە خاک، ئاسمان و دەریاکانی ئێمەی داگیر کردووە، دەربکەن و هەروەک چۆن هێناتانە ناوی، بە هەمان شێوەش لە لوبنانی دەربکەن. شەڕی لە خەڵکەکەمان دوور بخەنەوە، و کۆتایی بە زاڵبوونی خۆتان بەسەر حکومەت و دامەزراوەکانمان بهێنن.
موسەوی جەختی کردەوە کە تەنها لەم دۆخەدا لوبنان لە ئاسایش و ئارامیدا دەبێت.