خۆپیشاندانی خەڵکی یەمەن بۆ داکۆکی لە غەززە
تهمووز 11, 2025 16:04 Asia/Tehran
خەڵکی سەعدەی یەمەن ئەم هەفتەیەش هەروەها هەفتەکانی رابردوو بۆ داکۆکی لە خەڵکی غەززە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان کرد.
ئەم خۆپیشاندانە بەربڵاوە بە درووشمی "لە تەنیشت غەززە دەمێنینەوە، خۆپیشاندانمان بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکانمان زیاتریش دەبێ" بەڕێوەچوو. شاروومەندانی یەمەنی لەم خۆپیشاندانەدا پێداگرییان کرد کە هەرگیز غەززە بە تەنیا ناهێڵین. شاروومەندانی یەمەنی لە خۆپیشاندانەکانیاندا ڕادەگەیەنن کە لەهەمبەر کوشتار و برسێتی کە ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە دەیکات، لە تەنیشتیان ڕاوەستاون و داوا لە هێزە چەکدارەکانیاشیان دەکەن لە پێناو پاڵپشتیکردنی خەڵکی مەزڵوومی غەززە هەڵمەتەکانی خۆیان لە قووڵایی خاکی فەلەستینی داگیرکراو پەرە پێبدەن.