کاربەدەستێکی حیزبوڵڵا: خۆڕاگری پێویستییەکی نیشتمانییە بۆ لوبنان
تهمووز 30, 2025 18:10 Asia/Tehran
ئەندامی بالای ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵڵا پێیداگرت: خۆڕاگری پێداویستییەکی نیشتمانی بووە بۆ لوبنان و هەر وایش دەمێنێتەوە.
لە کاتێکدا کە گوشار و پیلانگێڕییەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژ بە لوبنان بۆ چەک کردنی خۆڕاگری و نەهێشتنی فەکتەرەکانی هێز و دەسەڵات لە نیو ئەم وڵاتەدا بەردەوامە، مەحموود قەماتی ڕایگەیاند: کەس لە جیهاندا توانای بنەبڕکردنی خۆڕاگری نییە و گرنگ نییە دوژمن چ دەکات و چەندە تەقەلا دەدات بۆ ڕیشەکەن کردنی ئێمە، گرنگ ئەوەیە کە کەس توانای لاواز کردن و تیابردنی خۆڕاگریی نییە.