پیلانی ئەمریکا دژی چەکی خۆڕاگری؛ حیزبوڵڵا چەک دانانێ
یەکێک لە وەزیرانی پێشووی لوبنان وێڕای ئاماژە بە پیلانی ئەمریکا دژی چەکی خوڕاگری وتی : حێزبوڵڵای لوبنان لە هیچ دۆخێکدا لەسەر چەکی خۆی مامەڵە ناکات
عەدنان ئەلسەید حسین وەزیری پێشووی لوبنانی لە وتووێژێکدا وتی خۆڕاگری لە لوبنان داهێنانی ئەمریکای بە تایبەت لە بەڵگەی کۆتایی پیلانەکەیاندا پووچەڵ کردەوە . ئەوان دەیانەوێ لە بڕیارنامەی 1701 سەبارەت بە بەڵێنەکانی ڕژێمی زایونی واوەتر بڕون ئەوە لە حاڵێکدایە کە ڕژێمی زایونی پێبەندی هیچ شتێک نییە، بەڵام خوازیاری ڕادەستکردنی چەکەکانی حیزبوڵڵا بوون لە سەرتاسەری لوبنان. بەڵام هیچ کەسێکی ئاوەزمەند و عاقڵ ئەم سیناریۆیە قبوڵ ناکات. ئەم بەرپرسەی پێشووی لوبنانیە ئاماژەی بەوەدا کە باشترین وەڵام بۆ هەموو گوشارەکانی ئەمریکا و دەستدرێژیی زایونی بۆ سەر خاکی لوبنان یەکگرتوویی نیشتمانییە. ئەم یەکگرتووییە لە هەر چەکێک بەهێزترە کە سوپای لوبنان یان بەرخۆدانی لوبنان هەیانبێت. ئەگەر ئەم یه کگرتوویه به دی بێت، ده توانین بە پێی ئەوە هه نگاوی ستراتیجی و تاکتیکی هەڵبگرین بۆ ڕووبه ڕووبوونه وه ی ده ستدرێژیی ڕژیمی زایونی و پووچەڵ کردنی پلانه کانی ئه مریکا له دژی وڵاته که مان.