ئاب 09, 2025 19:19 Asia/Tehran
  • خۆکوشتنی ئیستراتژیک؛ هەڵەیەکی مەترسیداری حکومەتی لوبنان بۆ سڕینەوەی تەنیا ئەندامی دەسەڵات

هەڵەی مەترسیداری حکومەتی لوبنان بۆ پەسەن کردنی بڕیاری چەک داماڵینی خۆڕاگری ئەوەش بە بێ وەرگرتنی هیچ گەرەنتیەک لە ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی دەسدرێژکاری و د اگیرکارییەکانی ڕژێمی زایونیستی ، لوبنانی ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەیکی مەترسییدار و بوونایەتی کردەوە کە ئاکامەکەی تەنیا لە خزمەتی دوژمن دایە.

 حکومەتی ئەمریکا بە دیکتەکردنی داواکارییەکانی بۆ حکومەتی لوبنان و لە پێش هەموویانەوە پەسەندکردنی پلانی چەکداماڵینی خۆڕاگری لە پێناو  بەرژەوەندییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، توانی سەرنجەکان لە دەستدرێژی و داگیرکاریی ئەم ڕژێمە و پێشێلکارییە دووبارەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست لابدات. بەم شێوەیە حکومەتی ئەمریکا جارێکی دیکە لوبنانی خستۆتە ناو کێشەیەکی  گەورەوە و بەرەو تاقیکردنەوەیەکی سەختی بردووە کە دەتوانێت ببێتە هۆی  بشێوی ناوخۆیی وڵاتەکە.

ئەم پلانە ئەمریکییە کە بە تەواوی تاکلایەنە ئامادە کراوە، داوای سەرەتیگەلی  گەورە لە لوبنان دەکات، بەڵام لە بەرامبەردا هیچ گەرەنتی و ئیمتیازێک بەو وڵاتە نادات. هەموو بڕگەکانی پەیوەست بە بەڵێنەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و داگیرکارییەکانی لە لوبنان ناڕوونە ودیارە کە جێبەجێ ناکرێن. لە کاردانەوە بە بڕیاری حکومەت بۆ داماڵینی چەک لە بەرخۆدان، ئیمیل لەحوود ، سەرۆک کوماری پێشووی لوبنان،  لە کادرانەوە بە و ڕۆڵەی کە  خوڕاگری لە سەرەتاوە بۆ  پاراستنی وڵات بینیویەتی، وتی: باسکردنی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا ، بەتایبەتی لە ناوەڕاستی شەڕێکدا لەگەڵ دوژمن، بە خیانەتی سەربازی دادەنرێت، دوژمنیش هیچ پابەندبوونێکی نییە بە ئاگربەستەوە. ئیمیل لەحود وتیشی: جگە لە پێشێلکارییە دووبارەکانی ڕێککەوتنی ئاگربەست و دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر لوبنان، ئێمە شاهیدی بەردەوامیی داگیرکاریی ئەم ڕژێمە بۆ سەر خاکی وڵاتەکەمان و بەردەوامیی  بە دیل گرتنی هاووڵاتیانی لوبنانین. تەنانەت لە کاتێکدا کە حکوومەت خەریکی ڕاوێژ سەبارەت بە  بەڵگەنامەی تام باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ داماڵینی چەکی خوڕاگری بوو   دوژمنی  زایونیستی  لوبنانی کردە ئامانج و هاوڵاتیانی وڵاتەکەمانی شەهید کرد”.  سەرۆکی فراکسیۆنی خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان هەروەها بڕیارەکەی حکومەتی بۆ داماڵینی چەک لە حزبوڵای لوبنان بە هەنگاوێکی مەترسیدار زانی و جەختی لەوە کردەوە: ئەمریکا ئامادە نەبووە هیچ گەرەنتییەک بداتە لوبنان لە بەرامبەر داماڵینی چەکدا و ڕادەستکردنی چەک بە واتای خۆکوشتنە، کە ئێمە ئەو کارە ناکەین. محەممەد ڕەعد، سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی بڕیارەکەی حکومەتی لوبنان هۆشداری دا. ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی دوژمن ئەوەیە کە ئێمە لە لوبنان ڕووبەڕووی کێشەیەکی ناوخۆیی ببینەوە.

سەرپەیڤ