ئاب 09, 2025 19:32 Asia/Tehran
  • کوژرانی 47تیرۆریست لە تێکهەڵچوون لەگەڵ سوپای پاکستان

سوپای پاکستان ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی ئەندامانی تیروریستی کە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سنووری ئیالەتی بەلوچستانی پاکستان لە دوو ڕوژی ڕابردوو بۆ ٤٧ تیرۆریست بەرز بووەتەوە

. سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی سەربازیی پاکستان دژی ئەندامانی تیرۆریست ناسراو  بە  "فیتنەی خەواریج" لە ناوچەی ژۆب سەر بە پارێزگای بەلوچستان لە نزیکی سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەفغانستان بۆ دووەمین ڕۆژ بەردەوام بوو.  لەو ئۆپراسیۆنەدا ١٤ تیرۆریستی دیکە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی سوپای پاکستان کوژران و ژمارەی کوژراوانی دوێنێش گەیشتە ٤٧ کەس. سوپای پاکستان ڕۆژی ڕابردوو  ڕایگەیاند کە هێزە ئەمنییەکانی پاکستان وێڕای ڕێگری کردن  لە هاتنی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی تێروڕیستی بۆ ناو خاکی پاکستان لە سنووری ئەفغانستانەوە ٣٣ تیرۆریستی سەر بە تاڵیبانی پاکستانیانیشیان  کوشتووە کە بە فیتنەی خەواریج  ناسراون .

سەرپەیڤ