ئاب 13, 2025 13:29 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی ئەفسەرانی هێزی ئاسمانی لە تلابیب لە دژی نتانیاهۆو

سەدان ئەفسەری هێزی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری " بنیامین نتانیاهۆ"و بۆ پەرەسەندنی پەلامارە سەربازیەکان وداگیرکاری شاری غەززە پەیوەست بوون بە شەپۆلی ناڕەزایەتیە ناوخۆییەکانەوە.

ئەفسەرانی هێزی ئاسمانی جەختیان کرد کە شەڕ لە غەززە بە بێ ئامانج هەروا بەردەوامە وهیچ یارمەتێک نادات بە ئاسایشتی ڕژێمی زایۆنیستی. ناڕازیان لەم خۆپیشاندانە دا وتیان کە نتانیاهۆو لە سەروبەندی بەرژەوەندی تاکی وپاڕاستنی مانەوەی سیاسی خۆی ئامادەی کۆتایی دان بەشەڕ نیە.

فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی وتوویەتی: پەرەی شەڕلە غەززە دەبێتە هۆی کوژرانی سەربازی زۆرتر وپێشگیری دەکات لە ئازاد کرانی بەندیەکان . 

سەرپەیڤ