بەردەوامیی ناڕەزایەتیی دژ بە شەڕی غەززە لە تلاڤیڤ
ئاب 17, 2025 14:12 Asia/Tehran
مانگرتن و ناڕەزایەتیی سەرتاسەری لە فەلەستینی داگیرکراو دژ بە سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی بەردەامە.
شارۆچکەنشینانی نارازیی زایۆنی بۆ دەربڕینی تووڕەییان لە بڕیارەکانی حکومەتی نەتانیاهۆ سەبارەت بە درێژەپێدانی شەڕ، کەمتەرخەمی و تەگەرەنانەوەی ڕژێمی زایۆنی لە سەر ڕێگای ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانیان و ناڕوونبوونی چارەنووسیان، بە ئاوربەردانە تەگەری ئۆتۆمبیل چەندین جادە و شاڕێیان لە سەرتاسەری فەلەستینی داگیرکراو داخست. ئەوان خوازیاری وەستانی شەڕ لە کەرتی غەززە و ئەنجامدرانی مامەڵەی دیلبەدیل بوون. ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانە لە ٢٥ ناوچەی فەلەستینی داگیرکراودا بەڕێوەچوو.