ئاب 21, 2025 19:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی حیزبوڵڵا بە دەسوەردانی سەعوودیەکان لە کاروباری لوبنان

بەرپرسی کاروباری مەسێحییەکانی حیزبۆڵڵا وێڕای ڕەخنە گرتن لە بڕیاری حکومەتی لوبنان سەبارەت بە چەکداماڵینی خۆڕاگری وتی : هەر لایەنێک کە بە نیازی وتووێژ لەگەڵ شێعەکانە بە شێوەی ڕاستەوخۆ ئەو کارە ئەنجام ئەدات نەک لە ڕێگای تریبونی سەعوودییەکانەوە

محەمەد ئەلخەنسا ئاماژەی بەوەشکرد، حزبوڵڵا پێداگری لەسەر سەرکەوتنی قۆناغە نوێیەکە دەکات و ئێمە  لە ناوخۆی وڵاتدا هیچ دوژمنایەتییەکمان نەبووە، بەڵام هەندێک لایەن بەڵێنەکانیان پێشێلکردووە. هیوادارین سەرۆک کومار  و سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بە هاوکاری بەڕێز نەبی بێری، سەرۆکی پەرلەمان، ڕێگا خۆش بکەن بۆ بەردەوامیی لێکتێگەیشتنی نیشتمانی لە وڵاتدا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لەسەر بنەمای پێزانین و ڕێز. ئەو بەرپرسەی حیزبوڵای لوبنان سەبارەت بە بڕیاری حکومەتی لوبنان بۆ ڕادەستکردنی پلانی چەکداماڵینی حزبوڵڵا بۆ سوپای وڵاتەکەی، وتی: حکومەت هەڵەیەکی گەورەی کرد. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، حیزبوڵڵا  پشتگیری لە گفتوگۆی ئازادانە لە نێوان هەر لایەنێک و شیعەکان لە لوبنان دەکات، هەروەها پێویستە ئەم گفتوگۆیە لە ئاستی ناوخۆی وڵاتدا ئەنجام بدرێت نەک لە ڕێگەی میدیای سعودیەوە.

سەرپەیڤ