کاربەدەستێکی باڵای حیزبوڵڵا :بڕیاری حکومەت بە فەرمی ناناسین
سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی حیزبوڵڵا، جەختی لەوە کردەوە کە بڕیاری حکومەتی لوبنان بۆ چەکداماڵینی خۆڕاگری بڕیارێکی نایاسایی و ناشەرعییە، وتی خۆڕاگری کولتوور و ناسنامەیەکی لەناونەچووە.
شێخ عەلی دەعموش وتیشی: ئەو بڕیارە هەڵەیەی حکومەتی لوبنان بۆ چەکداماڵینی بەرخۆدان داویەتی، نەتەنیا پێشێلکردنی جاڕنامەی نیشتمانیە، بەڵکو شەرعیەتی نەتەوەیی نییە و ئاوەزمەندانە نییە . سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵا وتی: چۆن دەکرێت وڵاتێک کە خاکەکەی لەلایەن دوژمنەوە داگیرکراوە و ڕۆژانە پەلامار دەکاتە سەر خەڵکەکەی و ڕێگری لە گەڕانەوەی خەڵکەکەی بۆ گوند و ماڵەکانیان دەکرێت و منداڵەکانی لە لایەن دوژمنەوە بە دیل گیراون حکومەتەکەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی یەکێک لە گرنگترین ئەندامانی دەسەڵاتی وڵات واتە خۆڕاگری بدات ؟ ئەم بەرپرسەی حیزبوڵای لوبنان ڕوونی کردەوە: ئەمڕۆ ڕووبەڕووی حکومەتێکین لە وڵاتدا کە بەرژەوەندیی زلهێزە بیانییەکان و فەرمانەکانیان جێبەجێ دەکات.