گیانلەدەستدانی٧٨٨ کەس و زامداربوونی زیاتر لە هەزارکەس بە هۆی هەستانی لافاو لە پاکستان
ڕێێکخراوی پێشگرتن بە قەیرانی پاکستان ڕایگەیاند لە 26 ژوئەنەوە تا ئێستا بارانبارینی بە خوڕ و لافاوی لەناکاو و ڕووداوەکانی بە دوای لافاوەکە لە ناوچە جوراوجورەکانی ئەو وڵاتە بووەتەهۆی گیان لەدەستدانی 788 کەس و برینداربوونی زیاتر لە هەزار کەسی دیکەش .
ڕێکخراوی بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی پاکستان بە ڕاگەیاندنی چوونەسەری ژوماری گیانلەدەسداوانی بارانبارینی وەرزیی و ڕووداوەکانی بۆ وێنە هەستانی لافاو ژوماری قوربانیانی بۆ 788 کەس ڕاگەیاند : لە نێو قوربانیاندا 200 منداڵ 471 پیاو و 117 ژن بەرچاو دەکەوێ . ئەیالەتی خەیبەر پەختونخای پاکستان زورترین زیانی بەرکەوتووە و مردنی 469 کەس بۆ وێنە 81 منداڵ لە شارە جوراوجورەکانی ئەو ئیالەتە ڕاپوڕت دراوە . دوای ئەوەش پەنجاب بە 165 قوربانی لە پلەی دووهەم دایە و ئیالەتی سێند و بەلووچستانیش بە ڕیز بە 51 و 24 گیانلەدەس دان زیاترین قوربانی لێکەوتووەتەوە هەروەها لە ناوچەی گێلگێت بێلتستان کە ڕووبەڕووی دیاردەی توانەوەی چاڵەبەفرییە سروشتییەکان بووەتەوە بە هۆی گۆڕانی کەش و هەوا لانیکەم 45 کەس گیانیان لەدەس داوە و ناوچەی کشمیر و پێتەختی پاکستانیش 33 گیانلەدەسدانی تومار کردووە . وەزیری ناوخوی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ هاوتای پاکستانی خوی ئامادەیی کوماری ئیسلامی ئێرانی بۆ یارمەتی گەیاندن بە لافاو لێدراونی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند .