شێخ نەعیم قاسم : ئەگەر خۆڕاگری نەبوایا ڕژێمی زایونی ئێستا لە بەیرووت بوو
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا وتی : خۆڕاگری هەروا بەربەست و لەمپەرێکی گرینگ و پتەوە لە هەمبەر ڕژێمی زایونی بۆ بەرگرتن لە وەدی هاتنی ئامانجەکانی .
شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا بە وتنی ئەوەی کە خوڕاگری بە ئامانجی بەرگرتن و ڕزگار کردنی لوبنان لە چنگی داگیرکەران پێکهات جەختی کرد : خۆڕاگری هەروا بەربەست و لەمپەرێکی گرینگ و پتەوە لە هەمبەر ڕژێمی زایونی بۆ بەرگرتن لە وەدی هاتنی ئامانجەکانی . شێخ نەعیم قاسم سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی عەلامە سەید عەباس عەلی ئەلمووسەوی لە زانایانی ئایینی بەناو بەنگی لوبنان وتی لوبنان پێویستە دەسەڵاتداریەتی خۆی لە خاکەکەی وەدەس بێنێتەوە هەموو کێشەکان کە ئێمە تووشی بووین و ڕەنجی لێ دەبەین لە دوژمن و داگیرکاری و لاگرەکەی واتە ئەمریکایە . سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی ئێمە توانیمان بە پەشت بەستن بە هاوکێشەی سوپا و گەل و خوڕاگری لە هەمبەر ڕژێمی زایونی پێشی پێ بگرین ئەگەر خۆڕاگری نەبووایە ڕژێمی زایونی ئێستا لە بەیرووت بوو هەرئەو جۆرەی کە دوای کەوتنی حکومەتی پێشووی سووریا گەیشتە دیمەشق .