ژوماری گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان لە 800کەس تێپەڕی
بە پێی ڕاگەیندرانی بەرپرسانی ئەفعانستان چوماری گیانلەدەسداوانی بوومەلەرزەکەی ئ شەوی ڕابردووی ئەفغانستان تا ئێستا گەیشتووەتە 812کەس و زیاتر لە دوو هەزار کەسیش بریندار بوونە
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پۆینت دوو ڕیشتری شەوی ڕابردوو زەنجیرە چیاکانی هندوکیشی ئەفغانستانی هەژاند . بە پێی وتەی زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان لە دانیشتنەهەواڵێکدا ڕایگەیاند کە ژوماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان گەیشتووەتە 812 کەس و لە هەمان حاڵیشدا ژوماری بریندارانیش گەیشتووەتە 2هەزار و 817 کەس . دوکتور پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا گیانلەدەسدانی هاووڵاتانی ئەفغانستانی لە ڕووداوی بوومەلەرزەکەی ئەفغانستانی سەرەخۆشی کرد . سەرۆک کوماری ئێران ئامادەیی ئێرانی بۆ هەرجۆرە هاوکاری خزمەتگوزاری و ناردنی یارمەتی بۆ ناوچە زیاندیتووەکانی ئەفغانستانی ڕاگەیاند .