وەدرۆخستنەوەی بانگەشەی جۆلانی سەبارەت بە بوونی حیزبوڵڵا لە سوریا
حیزبوڵڵا لە کاردانەوە بە بانگەشەی حکومەتی جۆلانی سەبارەت بە ئامادەبوونی حیزبوڵڵا لە سوریادا، جەختی کرد کە هیچ ئامادەبوون و چالاکییەکی لە خاکی سووریادا نییە.
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "تۆمەتەکانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی جۆلانی لە سوریا سەبارەت بە دەستگیرکرانی کەسانی سەر بە حیزبوڵڵا لە دەڤەری ڕۆژاوای دیمەشق، بە تەواوەتی ڕەت دەکەینەوە و ڕادەگەیەنین ئەو بانگەشەیە بە تەواوی بێ بنەما و درۆ دەلەسەیە.حیزبوڵڵا بە ئاماژە بە بێدەنگەکردنی حکومەتی جۆلانی بەرامبەر بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا، وتیشی: "هەروا کە پێشتریش جەختمان کردووەتەوە، حیزبوڵڵا هیچ ئامادەبوون و چالاکییەکی لە خاکی سووریادا نییە.لەم بەیاننامەیەدا هاتووە:" ئێمە سوور و پێداگرین لەسەر پێبەندیی تۆکمە و تەواومان بە پاوەجێی سوریا و ئاسایشی خەڵکەکەی و هەڵبەت دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریاش شەرمەزار دەکەین."