ئه‌یلوول 15, 2025 19:52 Asia/Tehran
  • میری قەتەر لە کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆک وڵاتانی ئیسلامی : پەلامار بۆ سەر پێتەختی ئێمە ترسنۆکانە بوو

میری قەتەر لە وتاردانێکدا لە کاتی دەستپێکرانی کاری کۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆک وڵاتانی عەرەبی وئیسلامی لە دۆحە وتی: سەرانسەری جیهان لەم دەستدرێژی وکاروکردە تیرۆریستیە ترسنۆکانەیە پەشۆکاوە.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەروتی: پێتەختی ئێمە درایە بەر پەلاماری ناجوامێرانە وماڵێکیان خستە بەرپەلامار کە بنەماڵەکانی سەرکردەکانی حەماس وشاندی وتووێژکاری ئەم بزوتنەوەیە لەوێ بوون .

ناوبراو وتی: شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە دژی غەززە بووە بە شەڕێک بۆلەناوبردن وجینۆساید.

ناوبراو وتی ڕژێمی زایۆنی هەوڵ ئەدات کە غەززە بکاتە ناوچەیەک کە کەس نەتوانێ تێیدا بژیت . شێخ تەمیم وتی: ئەگەر ڕژێمی زایۆنی بەنیازی تیرۆرکردنی سەرۆکی سیاسی بزوتنەوەی حەماسە ، کەوایە بۆچی ئەێهەوێ لەگەڵی دانۆستان بکات؟ ناوبراو وتی ڕژێمی زایۆنی لەدووی دابەشکرانی سووریایە وگەڵالەکانی جیبەجێ ناکرێ. نتانیاهۆ لە خەون وخەیاڵی ئەمەدایە کە ناوچەی عەرەبی ببێتە ناوچەی دزەکردنی ڕژێمی زایۆنی وئەمە وەهمێکی مەترسیدارە. 

سەرپەیڤ