ئۆپەڕاسیۆنی مووشەکی و درۆنیی یەمەن دژی ئامانجە گرینگەکان لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی ئوپڕاسیونی مووشەکی و درۆنی سەرکەوتووانەی ئەو وڵاتەیان کرد بۆسەر سەرزەویە داگیرکراوەکان .
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن جەختی کرد : هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە ئوپڕاسیونێکی مووشەکیان بە کەڵک وەرگرتن لە مووشەکی بالستیکی واوە دەنگ ناسراو بە فەلەستینی 2 دژی ئامانجە هەستیار و گرینگەکانی ڕژێمی زایۆنی لە یافای داگیرکراو ئەنجام دا . ناوبراو وتیشی : ئەو ئوپڕاسیونە سەرکەوتووانە ئەنجام درا و بووە هۆی هەڵاتنی ملوێنان زایۆنی بۆنێو پەناگاکان. یەکەکانی درۆنییش بە کەڵک وەرگرتن لە دوو درۆن ئامانجە گرینگەکان لە ئومم رەشڕاشیان کردە ئامانج . وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی تەنیا بژاردەی ئومەتی ئێمە خەبات بە دژی دوژمنی زایۆنی و ڕاوەستان لە هەمبەر ئەو دوژمنە و هەروەها لاگری هەمە لایەنە لە گەلی فەلەستینە .