سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی حیزبوڵڵا :خۆڕاگری بە هێزمەندییەوە بەردەوامە و چەک دانانێت
سەرۆکی ئەنجۆمەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی : خۆڕاگری ئەمڕۆ سەرەڕای لەدەستدانی دڵتەزێنی ڕێبەرانی خۆی و فیداکاریە گەورەکانی خەڵکی ئێمە لە دۆخی ئاسایی خۆی دایە
شێخ عەلی ده عمۆش لە وتاردانێکدا بە بۆنەی شەهادەتی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا و سەفیەدین لە کۆگەی سەیدوشوهەدا لە بەیروت ڕایگەیاند : کاری ئێمە بە ئەهوەنی و بە ئاسایی دەڕواتە پێشەوە، دامەزراوەکانی تەندروستی کۆمەڵایەتی فێرکاری فەرهەنگی و مێدیایی ئێمە بە شێوەی کاریگەر چالاکن . ئامادە بوونی سیاسی ئێمە باشە و توانایی و ئامادەیی جیهادی ئێمە بەرزە . شێخ دعمۆش وتیشی : ئەمریکییەکان زایونییەکان و هاوپەیمانەکانی لە ناوخۆدا وابیریان دەکردەوە کە خوڕاگری لاواز بووە و هەلێک بۆ ئەوان ڕەخساوە تا خۆڕاگری لەناو ببەن یان ئەوان ناچار بکات بە دانانی چەک بکەن بەڵام لە سەقام و پتەو بوونی هەڵوێستی خۆڕاگری پەشوکان و لە پێبەندی خەڵکی ئێمە بە چەکی خۆڕاگری زیاتر لە ڕابردوو پەشۆکان .