سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا وێڕای وشداریدان سەبارەت بە گەڵاڵەی ئیسرائیلی گەورە وتی: گەڵاڵەکەی ترەمپ مەترسیدارە
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی : ڕژێمی زایونی لەپێناو جێ بە جێ کردنی گەڵاڵەی ناسراو بە گەڵاڵەی ئیسرائیلی گەورە هەوڵ ئەدات و ئەمریکاش بە تەواوەتی لاگری لێ دەکا .
شێخ نەعیم قاسم، لە وتارەکەیدا بەبۆنەی شەهیدبوونی شێخ نەبیل قاووق و سەید سوهەیل حوسێنی، لە کەسایەتییە دیارەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لوبنان، ڕایگەیاند، کاتێک دوژمنان، ئێران و بەرخۆدانی ئیسلامی، ڕاستی و فەلەستین دەکەنە ئامانج، ئەوە نیشان دەدات کە هەمووان بەر پەلاماری دوژمن دەکەون و هەر بۆیەش دەبێت هەمووان بەرپرسیارێتییەک کە دەتوانن لە ئەستۆ بگرن. سکرتێری گشتی حیزبوڵڵا ی لوبنان باسی لەوە کرد، ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە غەززە بینیمان بەشێکی دانەبڕاوە لە پڕۆژەی “ئیسرائیلی گەورە” و هەموو شتێک لە ناوچەکەدا بەیەکەوە گرێدراوە . ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ پلانێکی پێشنیاز کردووە بەناوی پلانی ئاشتی بۆ غەززە، بەڵام لە واقیعدا ئەم پلانە، پلانێکی مەترسیدارە. سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: رژێمی زایۆنی قەت ناتوانێ ئەوەی وا لە شەڕی دژی فەلەستینیەکان نەیتوانی بەدەستی بێنێ، لە سیاسەتدا مسۆگەری بکا.