تشرینی یه‌که‌م 04, 2025 18:59 Asia/Tehran
  • لەبەندکرانی چالاکانی کاروانی جیهانیی سومود لە یەکێک لە ناوزڕاوترین زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی

ناوەند و یانەی دیلە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی چالاکانی کاروانی جیهانیی خۆڕاگریی سومودی لە زیندانی بیابانیی نەقەب کە یەکێک لە ناوزڕاوترین و خرابترین گرتووخانەکانی ڕژێمی زایۆنییە، زیندانی کردووە .

 لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا سوپای داگیرکەر دەستی داگرت بەسەر 42 کەشتیی  کاروانی کەشتییەکانی سومود لەسەر ئاوە نێونەتەوەییەکاندا کە بەرەو غەزە بەڕێوەبوون و سەدان چالاکی جیهانیشی دەسبەسەرکرد  کە لەناو  ئەو کاروانەدا  بوون . گرووپی مافەوانیی ناسراو بە "دادگەریی"ش  ڕایگەیاند؛  پۆلیس و سوپای رژێمی زایۆنی  لە بەندەری ئەشدود بە فەرمانی وەزیری  ئاسایشی ناوخۆیی ڕژێمی داگیرکەر بە ئامانجی  سووکایەتیکردن بە چالاکوانانی کاروانی سومود بۆ ماوەی زیاتر لە  5 کاتژمێر331 کەسیان کەلەپچە کرد و  ئەوانیان لە شوێنێک دانا هەتا هەمووان بیانبینن.

سەرپەیڤ