هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر ئامانجگەلی گرنگ لە فەلەستینی داگیرکراو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442052-هێرشی_مووشەکیی_یەمەن_بۆ_سەر_ئامانجگەلی_گرنگ_لە_فەلەستینی_داگیرکراو
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی تازەیان کردووەتە سەر ئامانجگەلێکی گرینگ و هەستیار لە قودسی داگیرکراودا.
(last modified 2025-10-05T11:05:26+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2025 09:34 Asia/Tehran
  • هێرشی مووشەکیی یەمەن بۆ سەر ئامانجگەلی گرنگ لە فەلەستینی داگیرکراو

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی تازەیان کردووەتە سەر ئامانجگەلێکی گرینگ و هەستیار لە قودسی داگیرکراودا.

یەحیا سەریع، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ئاراستەی پاڵپشتی کردنی گەلی مەزڵومی فەلەستین و وەڵام بە جینۆسایدی خەڵکی غەززە، هێزی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە هەڵمەتێکی سەربازیی تایبەتدا ئامانجگەلێکی هەستیاری لە ناوچەی قودسی داگیرکراو داوەتە بەر هێرش. ناوبراو وتی کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە مووشەکی بالیستیکی واوەدەنگی "فەلەستینی ٢" جێبەجێ کرا کە توانای هەڵگرتنی چەند کڵاڤۆکی هەیە . یەحیا سەریع جەختی کرد کە ئەم ئۆپەراسیۆنە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە و زایۆنییە داگیرکەرەکان بەرەو پەناگەکان هەڵاتن.