بەیاننامەی حیزبوڵڵا سەبارەت بە وەڵامەکەی حەماس بە کەڵاڵەکەی ترەمپ
حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاندووە کە پاڵپشتی دەکات لە هەڵوێستەکەی حەماس بەرامبەر بە گەڵاڵەکەی ترەمپ.
لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵای لوبناندا هاتووە کە ئێمە داکۆکی دەکەین لەو هەڵوێستەی حەماس بەرامبەر بە گەڵاڵەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بە ڕاوێژ و هەواهەنگی لەگەڵ گرووپەکانی دیکەی خۆڕاگری فەلەستین گیراوە. حیزبوڵڵا ڕاشیگەیاند؛ هەڵوێستەکەی حەماس کە سوور و پێداگرە لەسەر وەستاندنی شەڕ، پیشاندەری پێبەندبوونی ئەم بزووتنەوەیە بە مەسەلەی فەلەستین و هەروەها چاوپۆشی نەکردنی لە مافەکانی گەلی فەلەستینە. حیزبوڵڵا هەروەها داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد کە پاڵپشتی خەڵکی فەلەستین و هێزەکانی خۆڕاگری لە هەموو گۆڕەپانێکدا بکەن. لە بەیاننامەکەی حیزبوڵڵادا هاتووە ئەم دانوستانانە دەبێ پاشەکشەی دوژمن لە هەموو کەرتی غەززە، پێشگری بە کۆچ پێکردنی خەڵکی فەڵەستین و ڕەخساندنی هەلی ڕاپەڕێندرانی کاروباری کەرتی غەززە بە دەستی خودی فەلەسینییەکانی بە دواوە بێ.