سەرۆکی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان : حیزبوڵڵا زیندوو و بە هێزە
تشرینی یهکهم 18, 2025 17:50 Asia/Tehran
سەرۆکی فراکسیونی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای ئاماژە بەوەی کە شەهید سەید حەسەن نەسڕۆڵڵا بەردەوام نیگەرانی ئۆممەتی ئیسلامی بوو، وتی: تەنانەت بە شەهید بوونی سەیدی خۆڕاگری حیزبۆڵڵا زیندوو و بەهێزە .
موحەمەد ڕەعد وتی داگیرکارانی زایۆنی دەیانویست ساتەوەختی شەهید بوونی سەید حەسەن نەسڕوڵڵا کۆتایی حیزبوڵڵا و شکستی خۆڕاگریی ئیسلامی لە لوبنان بێت . کردنە ئامانجی سەید لە ڕاستیدا کردنە ئامانجی هەموو حیزبوڵڵا بوو . موحەمەد ڕەعد جەختی کرد پێبەندبوونی حیزبوڵڵا بە خۆڕاگری لە هەمبەر داگیرکاریی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕووبەڕوو بوونەوەی هەروا بەردەوامە . ناوبراو وتی حیزبوڵڵا هەوڵەکانی دوژمن بو لەناو برانی خۆی بە گاڵتەجاڕانە دەزانێ و ئەو کارە بێ ئاکام دەزانێ و ئێستاکە ئەو حیزبە لە قوناغی سەبری ئیستراتژیک دایە .