سەنعا : خوێنی شەهید غەماری ئیرادەی خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین بەهێز دەکات
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری یەمەن لە کادرانەوە بە شەهادەتی سەرۆکی ئەرکانی گشتیی سوپای ئەو وڵاتە لە ئاکامی پەلاماری ڕژێمی زایۆنیدا وتی : خوێنی ئەم فەرماندە شەهیدە ئیرادەی گەلی یەمەن بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داگیرکاران و پشتیوانیی لە غەززە و ئارمانجی فەلەستین بەهێز دەکات .
محەمەد مفتاح سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری یەمەن لە کاردانەوە بە شەهادەتی موحەمەد عەبدولکەریم غەماری سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای یەمەن وتی شەهید غەماری و کردەوەی جیهادکارانەی مایەی شانازی و سەربەرزیی گەلی ئێمە و ئومەتی ئیسلامی و ئیلهام بەخشی بەرەکانی ئازادیخواز دەبێت کە ڕێگای جیهاد، مەزنایەتی و کەرامەت پێوشوێن دەگرن . سەرۆک وەزیرانی کاتیی یەمەن جەختی کرد شەهید غەماری لە ساڵانی ڕابردوودا لە بەرەنگاربوونەوەی سەربازیی لە گەڵ هاوپمانی دەسدرێژکاری ئەمریکی- سەعوودی و هەروەها لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە چوارچێوەی "شەڕی سەرکەوتنی بەڵێندراو و جیهادی پیرۆز" بۆ لاگریی لە غەززە ڕۆڵی سەرەکی گێڕا کە نیشاندەری ورە و بڕوا و وەفاداری ناوبراو بە نیشتمان، ئومەتی ئیسلامی و هەموو پرسەکانی گرینگی ژیانە . ڕۆژی پێنجشەمە هێزە چەکدارەکانی یەمەن باسی شەهید بوونی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەو وڵاتەی کرد و جەختی کرد : ڕژێمی زایۆنیستی لەبەر کردەوە دڕندانەکانی سزا دەدرێت.