ڕێککەوتنی ئاگربەس لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442307-ڕێککەوتنی_ئاگربەس_لە_نێوان_ئەفغانستان_و_پاکستان
بە ناوبژیوانی قەتەر، پاکستان و تاڵیبان لەسەر دامەزراندنی ئاگربەسێکی تەواو و وەستاندنی هێرشە سەر سنوورییەکان گەیشتنە تەبایی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2025 14:00 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی ئاگربەس لە نێوان ئەفغانستان و پاکستان

بە ناوبژیوانی قەتەر، پاکستان و تاڵیبان لەسەر دامەزراندنی ئاگربەسێکی تەواو و وەستاندنی هێرشە سەر سنوورییەکان گەیشتنە تەبایی.

هەروەها دوو لایەن ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەی دواتریان بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی ئاگربەس و هەروەها شڕۆڤەکردنی جێبەجێکردنی ئەم ئاگربەسە بە شێوەیەکی جێمتمانە و بەردەوام بەڕێوە ببەن و یارمەتیدەری دەستڕاگەیشتن بە ئاسایش و پاوەجێی لە هەردوو وڵات بن.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاندووە ئەم ڕێکەوتنە بوار خۆش دەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان لە سنوورەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها بەدیهێنانی کۆڵەکەیەکی بەهێز بۆ ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تالیبان، بە پشتڕاستکردنەوەی ئەم ڕێککەوتنە، جەختیشی کرد لەسەر پابەندبوونی دوو لایەن بە ئاشتی، ڕێزی بەرامبەر و پێوەندی باشی دراوسێتی. خواجە ئاسف، وەزیری بەرگریی پاکستانیش ڕایگەیاندووە کە بە واژۆکردنی ئەم ڕێککەوتنە پەلامارە تیرۆریستییەکان لە خاکی ئەفغانستانەوە بۆ سەر پاکستان کۆتایی دێت.