تشرینی یه‌که‌م 28, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • کۆمکاری عەرەب ڕێگا بە زاڵێتیی ڕژێمی زایۆنی بە سەر ناوچەکە نادات

نوێنەری کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە فەلەستین پێیداگرت کە وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا هەرگیز ڕێگە نادەن بەوەی ڕژێمی زایۆنی دەست بگرێت بەسەر ناوچەکەدا.

ماجید عەبدولعەزیز، نوێنەری کۆمکاری عەرەب لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشدا بە شەرمەزارکردنی پیلانی "خەونی ئیسراییلی گەورە" لەلایەن کابینەی ڕژێمی زایۆنییەوە وتی: "تلاڤیڤ دەبێت وازبێنێت لەو خەون و خەیاڵە پووچە."

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئاگربەس لە غەززەدا دەبێت بە ڕێکوپێکی جێبەجێ بکرێت، وتیشی: "ڕژێمی زایۆنی دەبێت تێبگات لەوەی دەستدرێژیی سەربازی بۆ سەر فەلەستین و وڵاتانی ناوچەکە بە هیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە و قبووڵنەکراوە."

نوێنەری کۆمکاری عەرەب هەروەها پێشیداگرت کە ڕژێمی زایۆنی بە دووپاتکردنەوەی پەلامارەکانی بۆ سەر پیرۆزگەکان بەتایبەت مزگەوتی "ئەقسا" و کڵێسەی "عەهد" دەبێتە هۆی برینداربوونی هەستی ئایینی موسڵمانان و مەسیحییەکان و ورووژاندنی تووڕەیی و بێزارییان بەرامبەر بەم ڕژێمە لەبەر جەنایەتەکانی.

سەرپەیڤ