تشرینی دووه‌م 10, 2025 16:10 Asia/Tehran
  • نوێنەری حیزبوڵڵا : حکومەتی لوبنان نایەوێ لە هەمبەر دوژمن دا بەرگری لە وڵات بکات

نوێنەری حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان وتی : حکومەتی ئەو وڵاتە هیچ پلان و بەرنامەیەکی نییە بۆ بەرگری کردن لە وڵات.

حەسەن فەزڵوڵڵا ئەندامی  فراکسیونی وەفاداری بە خۆراگری سەربە حیزبوڵڵا  لە پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند لوبنان لە قۆناغی هەنووکەدا ڕووبەڕووی  تەنگژەگەلی بەرفراوانە کە گرینگترینیان دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی ، بنیاتنانەوەی ناوچە خەسار دیتووەکان لە پەلامارەکانی ئەو ڕژێمە و دۆخی ناوخۆییە. حەسەن فەزڵوڵڵا وتیشی : لوبنان ئێستاکە ڕووبەڕووی دوو بژاردە بووەتەوە  یان شەڕ و شەهید بوون  یان  تەسلیم بوون و بەچۆکدا هاتن .  ئێمە ئەگەرچی شەڕخواز نین ، بەڵام  گەلی  وەفادار و سەربەرزی   ئێمە  هەرگیز ناتوانن  بەچۆکداهاتن لە هەمبەر ڕژێمی زایونی قەبووڵ بکەن کە هەموو ڕۆژێک بە پەلاماری دەسدرێژکارانەیان منداڵانی  ئێمە لە ناوچە  ناسەربازییەکان شەهید دەکەن .

سەرپەیڤ