هۆشداریی توندی یەمەن؛ لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی ئاگر دەدرێن و لەناو دەبرێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i442862-هۆشداریی_توندی_یەمەن_لایەنگرانی_ڕژێمی_زایۆنی_ئاگر_دەدرێن_و_لەناو_دەبرێن
بەرپرسێکی باڵای یەمەن هۆشداری دا بە دەسدرێژیکەرانی وڵاتەکەی.
(last modified 2025-11-17T11:23:20+00:00 )
تشرینی دووه‌م 17, 2025 15:42 Asia/Tehran
  • هۆشداریی توندی یەمەن؛ لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی ئاگر دەدرێن و لەناو دەبرێن

بەرپرسێکی باڵای یەمەن هۆشداری دا بە دەسدرێژیکەرانی وڵاتەکەی.

حەمید عەبدولقادر عەنتەر، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی یەمەن جەختی کرد: هەر دەستدرێژییەکی نوێ بۆ سەر ئەم وڵاتە ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی  توند  دەبێتەوە؛ کاردانەوەیەک  کە وڵاتانی هاوهەڵوێست و لایەنگری ڕژێمی زایۆنی تیا دەبا و گەرووی بابولمەندەب بە تەواوی دادەخات. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی وڵاتانی  عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس بە زلهێزە کان  ڕادەگیردرێت. عەنتەر  وتیشی ، وەڵامدانەوەی یەمەن بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە دەریای سووریش دەگرێتەوە و گەمارۆش بەسەر ڕژێمی زایۆنیدا دەسەپێندرێ. کۆمپانیای ئارامکۆی عەرەبستان و ئەو بیرە نەوتیانەی کە دابینکەری سەرچاوەی دارایی زلهێزانە، دەکرێنە ئامانج .