تشرینی دووه‌م 22, 2025 17:30 Asia/Tehran
  • نوێنەری حیزبوڵڵا: خۆڕاگریی لوبنان وستانی شەڕی سەپاندە سەر ڕژێمی زایۆنیدا

نوێنەری فراکسیۆنی “وەفاداری بە خۆڕاگری” سەر بە حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبناندا وتی: ڕژێمی زایۆنی لە شەڕەکەی ئەمدواییەدا نەیتوانی بگاتە ئامانجەکانی خۆی و خۆڕاگریی لوبنان وستانی شەڕی سەپاندە سەر ڕژێمی زایۆنیدا.

 “حسێن حاج حەسەن” نوێنەری فراکسیۆنی “ وەفاداری بە خوڕاگری ” سەر بە حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان وتی: خوڕاگری لە لوبنان هەر ماوە و هەر دەمێنێتەوە. ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە دوژمنی زایۆنی لە شەڕی ئەمدواییەدا سەرەڕای بەکارهێنانی پێنج لەشکەری سەربازی لە هێرشێکی زەمینیدا، نەیتوانی پێگەکانی خۆی بپارێزێت یان زیاتر لە چەند مەترێک پێشڕەوی بکات، چونکە گەنجانی خۆڕاگریی ئیسلامی ڕووبەڕوویان بوونەوە و  لەسەر سنووری زەوینیدا وەستێندران. ئەو پەرلەمانتارە لوبنانییە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجی ڕژێمی زایۆنی لەم شەڕەدا “لەناوبردنی حیزبوڵڵا” بووە، بەڵام شکستی هێنا لە دەسڕاگەیشتن بەو ئامانجەی. حاج حەسەن باسی لەوەشکرد، ئەمریکییەکان ئێستایش دەس وەردەدەن  لە کاروباری حکومەتی لوبنان و دامەزراوەکانی ئەم وڵاتە و هەوڵدەدەن کاریگەرییان هەبێت  لەسەر پرۆسەی هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی لوبناندا.

سەرپەیڤ