تشرینی دووه‌م 27, 2025 16:05 Asia/Tehran
  • پەرلەمانتاری لوبنانی: تا داگیرکاری هەبێت، چەکی خۆڕاگریش دەمێنێتەوە

پەرلەمانتارێکی لوبنانی جەختی کرد، تا ئەوکاتەی داگیرکردنی خاکی لوبنان بەردەوام بێت، چەکی خۆڕاگری هەر دەمێنێتەوە.

"عەلی عەمار"، ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، لە کاردانەوە بەو گوشارانەی بۆ داماڵینی چەک لە خۆڕاگری لەسەریانە، پێێداگرت کە "تا ئەو کاتەی ڕژێمی زایۆنی بەردەوام بێت لە داگیرکردنی خاکی لوبنان، چەکی خۆراگریش هەر دەمێنێتەوە". عەممار هەروەها وتیشی: هەتا دوژمنی زایۆنی بەردەوام بێت لە خۆدزینەوە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست، دانوستان بێسوودە.ناوبراو پێیشیداگرت: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی هەوڵ دەدات ئیرادە و هەژموونی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت، بەڵام خۆڕاگری تەسلیم نابێ. دوژمن چەندە فشار بخاتە سەرمان، دیسانیش ئێمە هەر دەستبەرداری چەک و ستراتژیمان نابین.

سەرپەیڤ