کانونی یه‌که‌م 06, 2025 14:06 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا: خۆڕاگریی، خاڵی بەهێزی لوبنان دەمێنێتەوە - هەر جۆرە ئیمتیازدانێک بە دوژمن قەدەغەیە

نوێنەرانی حیزبوڵڵا بە هۆشداریدان سەبارەت بە هەرچەشنە ئیمتیازدانێک بە دوژمنی زایۆنی لە دۆسیەی ئاگربەستدا جەختیان لەوە کردەوە کە گەلی لوبنان تەسلیمی گوشارەکان نابێ بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستیدا.

عەلی فەیاز،  یەکێک  لە نوێنەرانی باڵای فراکسیۆنی  وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وتی:  خوڕاگری هەمیشە هۆکاری سەرەکی و  بنەڕەتییە بۆ بەهێزکردنی پێگەی لوبنان. ناوبراو وتی: دوژمنی زایۆنی تا ئێستاش بەو خەیاڵە کاردەکات کە هاوسەنگیی دەسەڵات  بە سوود و قازانجی ئەوانە و دەبێ لوبنان تەسلیم بێت . ئێمە  بە زایۆنیستەکان هۆشداری دەدەین  لە حاند  لەبەرچاو نەگرتنی  توانایی گەلی لوبنان بۆ بەرگریکردن لە خۆیان.  عەلی فەیاز جەختی لەوە کردەوە: دوژمنی زایۆنی نەک هەر خوازیاری داماڵینی چەک لە لوبنان، بەڵکوو  بە پێی دان پێدانانی  بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە  ،  بە دوای  ڕێککەوتنی ئەمنی و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکەشمانە. ناوبراو وتیشی: دوژمنی زایۆنی دەیەوێت  ئێمە بخاتە نێوان بژاردەی تەسلیمبوون یان مردن، بەڵام نە تەسلیم دەبین و نە دەمرین، بەڵکو بەردەوام دەبین لە پاراستنی وڵاتەکەمان.

 

سەرپەیڤ