کانونی یه‌که‌م 13, 2025 19:15 Asia/Tehran
  • ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان : چەکداماڵینی خۆڕاگریی هیچکات نایەتەدی

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی : ئەگەر شەڕ ڕوو بدات ئامانجی دوژمن هیچکات بە دی نایەت. ئەمریکا دەبێ بزانێ بەرگری لە خۆمان دەکەین تەنانەت ئەگەر ئاسمان بڕوخێ .

 شێخ نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ئەمڕۆ لە وتەگەلێکدا بە بۆنەی لەدایک بوونی حەزرەتی  زەهرا  (د.خ) وتی : حکومەتی لوبنان، بەرپرسی چەسپاندنی  سەروەریی و سەربەخۆیی لوبنانە و خۆڕاگری هەموو ئەرکەکانی خۆی  سەبارەت بە  جێ بەجێ کردنی ئاگربڕ و یارمەتی گەیاندن بە حکومەتی لوبنان بە جێ هێناوە . هەرجۆرە  ململانێیەک کە ببێتە هۆی گەڕانەوەمان بۆ  دۆخی بەرلە ئاگربڕ بایخی نییە . ئێمە هەر کردەوەیەک کە ڕژێمی زایونی  لە کاتی  دوای ئاگربەس ئەنجامی ئەدات  بە درێژەی دەسدرێژکاریی دەزانین و ئەو دەسدرێژکارییە نە تەنیا بۆ  ئێمە بەڵکوو بۆ هەموو لوبنان مەترسیدارە . دەستکەوتەکانی خۆڕاگری لەگەڵ ئەو شتەی وا ڕزگازری کردووە هەڵدەسەنگێندرێت بەڵام هەنگاوی پێش پێگرانە بە دوژمن هەمان شتێکە کە حیزبوڵڵا ئەنجامی داوە و کارێکی  جیاواز و کەم وێنەیە . بەرگریکاری و هەنگاوی پێش پێگرانە بە دوژمنی دەسدرێژکار، ئەرکی حکومەت و سوپایە و ئەرکی خۆڕاگریی،  پشتیوانی و لایەنگرییە . شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان وتیشی : خۆڕاگری لەگەڵ ڕێکارێکی بەرگرییانە دایە بۆ کەڵک وەرگرتن لە هێز و توانای لوبنان و بەڵام خوڕاگری بۆ هیچ چوارچێوەیەک بەمەبەستی  تەسلیم بوون لە هەمبەر ئەمریکا  و ڕژێمی زایونی  ئامادەیی نییە .

سەرپەیڤ