کانونی یه‌که‌م 15, 2025 20:18 Asia/Tehran
  • سوپای عەرەبستان ناوچە سنوورییەکانی یەمەنی تۆپباران کرد

مێدیاکانی یەمەن ڕایانگەیاند؛ سوپای عەرەبستان، گوندەکانی یەمەن هەڵکەوتوو لەسەر سنووری، تۆپباران کرد .

سوپای عەرەبستانی سەعوودی ئەمڕۆ بە تۆپخانەی قورس و  ڕەشاش چەند گوندێکی ناوچەی  "ئالی سابت"  لە شاری سنووریی "قەتابەر" لە سەعدە کردە ئامانج.  بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، لەم هێرشانەدا کە لە درێژەدان بە دەستدرێژییە دووبارەکانی سوپای سعودیە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی یەمەن و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، بە دی هات، سامان و موڵکی هاووڵاتیانی یەمەنی کرایە ئامانج وبووەهۆی ترس و دڵەڕاوکێی لەنێو خەڵکدا. "عەبدولعەزیز بن حەبتور"، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ڕووداوەکانی ئێستای پارێزگاکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی یەمەن لە چوارچێوەی پلانێکی کۆن بەڵام نوێکراوەدا  بە داڕشتنی  وڵاتانی سعودیە و ئیماراتەوە  ئەنجام  دراوە.

سەرپەیڤ