نوێنەری پەرلەمانی لوبنان: حیزبوڵڵا دەست لە چەکەکەی هەڵناگرێ
نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداریی بە خۆڕاگریی لە پەرلەمانی لوبنان وێڕای پێداگریی لەسەر ئەوەی کە چەکداماڵینێک لەکاردا نابێ، وتی: ئەو بابەتە، تەنیا پاش جێبەجێکرانی ڕێککەوتنی ئاگربڕ و دەخرێتەنێو چوارچێوەی ستراتژیای بەرەڤانیی نیشتمانیی ڕاوێژ لەسەرکراودا.
"ئیهاب حەمادە" وتی: پێشوازیی لەهەر دەسپێشخەرییەک دەکەین کە پرەنسیپەکانی سەروەریی بەگوێرەی مافە ناسراوەکان بۆ هەمووان لەبەرچاو بگرێ و وەرگری ڕاو پێشنیازە جیددییەکانیشین. حەمادە وێڕای ئاماژە بە پێبەندنەبوونی ئەمریکا بە بەڵێنیەکانی، سەبارەت بە لەبەرمەترسیدابوونی لوبنان هۆشداریی داو پێی داگرت: حیزبوڵڵا هۆکاری سەقامی لوبنانە بەڵام تاقمێک لەناوخۆدا لەبەر گرتنەبەری هەڵوێستی دوژمنکارانە، بوونەتە دوژمن. حەمادە وتیشی: ئەگەر دوژمنی زایۆنی وای زانیبا هێرش بۆسەر لوبنان و گەیشتن بە بەیرووت کارێکی ئاسان دەبێ، ساتێکیش ڕانەدەوەستاو گومانی نەدەکرد.