کانونی یه‌که‌م 19, 2025 18:10 Asia/Tehran
  • ڕێپێوانی خەڵکی یەمەن بۆ پشتیوانی لە فەلەستین و شەرمەزارکردنی بێڕێزیکران بە قورئان

خەڵکی یەمەن لە پارێزگای سەعدە ئەمڕۆ هەینی ڕێپێوانێکیان بەڕێوە برد و لەگەڵ دەربڕینی پشتیوانییان لە فەلەستین، بێڕێزیکران بە قورئانی پیرۆزیان شەرمەزار کرد.

 هاووڵاتییانی یەمەنی ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەعدە کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، بە دروشمی "داخوازی کۆبوونەوە بۆ پشتیوانی لە قورئان و فەلەستین" ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا. خۆپیشاندانەکە دوای سووکایەتیکردنی کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە قورئانی پیرۆز بەڕێوەچوو. سەید عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵای یەمەنیش، بێڕێزیکران بە قورئانی شەرمەزار کرد و ئەو کردەوە قێزەونەی بە بەشێک لە شەڕێکی ڕێکخراو دژی پیرۆزاییەتییەکانی ئیسلام زانی. دوو ڕۆژ لەمەوبەریش زانکۆی سەنعا خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی تێدا بەڕێوەچوو بۆ شەرمەزارکردنی سووکایەتیی بێبڕانەوەی لایەنی زایۆنیی_ئەمریکای بە قورئانی پیرۆز.

سەرپەیڤ