ئەنساروڵڵا: ئامادەی وەڵامدانەوە بە هەر دەسدرێژکارییەک دژی یەمەن یان لوبنانین
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i443555-ئەنساروڵڵا_ئامادەی_وەڵامدانەوە_بە_هەر_دەسدرێژکارییەک_دژی_یەمەن_یان_لوبنانین
ئەندامێکی پلەبەرزی ئەنساروڵڵا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ریاز و ئەبووزەبی بۆ خزمەت بە پیلانەکانی واشنگتۆن و تەلاویڤ لە یەمەن و لوبنان کار دەکەن، پێی داگرت، سەنعا پێبەندە بە بنەماو پرەنسیپەکانی خۆڕاگریی.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 25, 2025 15:20 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵا: ئامادەی وەڵامدانەوە بە هەر دەسدرێژکارییەک دژی یەمەن یان لوبنانین

ئەندامێکی پلەبەرزی ئەنساروڵڵا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ریاز و ئەبووزەبی بۆ خزمەت بە پیلانەکانی واشنگتۆن و تەلاویڤ لە یەمەن و لوبنان کار دەکەن، پێی داگرت، سەنعا پێبەندە بە بنەماو پرەنسیپەکانی خۆڕاگریی.

"محەممەد فەڕەح" ئەندامی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای ڕەخنەگرتنی توند لە کۆمەڵگای جیهانی و ئەنجومەنی ئاسایش هەمبەر بە سیاسەتی تاوانکارانەی دوژمنان دژی خەڵکی یەمەن پێی داگرت؛ ئەو بێ دەنگەکردنە ڕێگرنابێ لەبەردەم هەوڵدانمان بۆ سەندنەوەی مافی گەلەکەمان. فیداکاریی و ئەمەگداریی بزووتنەوەکان و هێزی جەماوەریی یەمەن، پێشاندەری ئاستی خۆڕاگریی خەڵکە لەهەمبەر دوژمناندا.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە پیلان و دهۆی دوژمنان بۆ خۆڕاگری لە ناوچە هەتا بەئەمڕۆ شکستی هێناوە، وتی: خەڵکی یەمەن بەهۆشیاریی تەواو لەهەمبەر هەرچەشنە دەسدرێژکارییەک راوەستاوەو وەڵامی دەسدرێژیی دوژمنان دەداتەوە.