کانونی یه‌که‌م 27, 2025 19:42 Asia/Tehran
  • هۆشداری ئەنساروڵڵا سەبارەت بە ئامانجەکانی پشت پەردەی ڕووداوەکانی باشووری یەمەن

ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساڕوڵڵای یەمەن ڕایگەیاند ئەو شتەی وا ئەمڕۆ لە لایەن ئەنجومەنی ڕاگوزەرەوە ئەنجام دەدرێت پڕۆژەیەکی نیشتمانی نییە بەڵکوو ئامێرێکی بە تەواوی ئیماراتیە کە بۆ دابەشکردنی یەمەن بەکاری دێنن .

 موحەمەد فەرح ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد کە  ڕووداوەکان لە یەمەن  ئامانجێکی جگە  لەوەی کە  ئەو ناوچە  ببێتە حەوزەی کنەی ئاوەڵا  بۆ  خزمەتگەیاندن بە  پڕوژە دەرەوەییەکان و ئاوەڵا کردنی   ڕێگا بۆ  ئامادە بوونی ڕاستەو خۆی زایونی نییە  . فەرح  وشداری دا  کە ڕووداوەکانی   ئەمڕۆ بە ئامانجی  بوار خۆش کردن بۆ ئامادە بوونی ڕاستەوخۆی زایونییەکان لە یەکێک لە سەرەکیترین ناوچەکان بۆ   ئاسایشی نیشتمانی یەمەن و عەرەبەکان گەرووی بابولمەندەب و دەریای عەرەبە . ناوبراو جەختی کرد کە دەسوەردانی عەرەبستانی سەعوودی  هیچکات لەبەر  یەکگرتوویی یان دەسەڵاتداریەتی  یەمەن نەبووە بەڵکوو بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی و زاڵخوازی بووە .

سەرپەیڤ