کانونی دوھەم 03, 2026 19:34 Asia/Tehran
  • کاربەدەستێکی حیزبوڵڵا: لەم دۆخەی ئێستادا چەک دانانین

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، لە بارودۆخی ئێستادا حیزبوڵڵا چەک دانانێ .

"مەحمود ئەلقەماتی" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵا هەرگیز ڕێگە نادات دەستدرێژیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی لوبنان بەردەوام بێت و لەم بارودۆخەی ئێستادا دەست بەرداری چەک و دەسەڵاتی سەربازی وڵات نابێت. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە بەردەوامی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سنوورەکانی لوبنان جێگای قبوڵ نییە و دەسەڵاتی بەرگریی لوبنان هێڵی سووری ئێمەیە. جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی سیاسی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند: ئێمە داوای گفتوگۆی لوبنان  لوبنانی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانمان و پاراستنی وڵاتەکەمان لە داگیرکارییەکانی  ڕژێمی زایونی. ناوبراو وتیشی: تا دەستدرێژییەکانی ڕژێمی  زایونی بەردەوام بێت، چەک دانانین .

سەرپەیڤ