کانونی دوھەم 08, 2026 18:52 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی نوێنەری حیزبوڵڵا بە بانگەشەکانی وەزیری دەرەوەی لوبنان

نوێنەری حیزبوڵڵا ڕەخنەی توندی گرت لە بانگەشەکانی وەزیری دەرەوەی لوبنان سەبارەت بە چەکداماڵینی حیزبوڵڵا و پێیداگرت کە ئەم جۆرە خەون و خەیاڵانە دەڕەوێنەوە.

حەسەن فەزڵوڵڵا، نوێنەری فراکسیۆنی وەفاداری بە خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، لە  کاردانەوە بە لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی لوبنان دژ بە  حیزبوڵڵا ، ڕایگەیاند؛ ئاشکرایە کە یوسف ڕەجی، وەکوو میلیشیایەک کە بەشدار بووە لە شەڕی ناوخۆیی دژی گەلی لوبنان، جیاوازی  دانانێت لە نێوان بەسراوەبوونی خۆی بە ئەنجومەنی جەنگەوە و پۆستەکەی وەکوو ئەندامێکی ئەنجوومەنی وەزیران. فەزلوڵڵا وتیشی: یوسف ڕەجی ئێستاش بەو کەلتووری جەنگەوە دەژی کە لە ڕێبازی پارتەکەیدا پێی گۆشکراوە، کەلتوورێک کە شارەزا بوو لە کوشتنی سوپای نیشتمانیی ئێمەدا و چاوەڕێی هەلێکە بۆ هێرشکردنە سەر سوپا، حکومەت و خەڵکی لوبنان. بەڵام  خەون و حەیاڵەکانی جارێکی دیکەیش بێ ئاکام دەبن و دەڕەوەێنەوە.

سەرپەیڤ