پاكستان جەخت دەکاتەوە لەسەر ڕاوەستان لە تەنیشت خەڵكی ئێراندا
کانونی دوھەم 21, 2026 19:02 Asia/Tehran
وەزیری بەرگریی پاکستان لە درێژەی هەڵوێستی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانی لە کۆماری ئیسلامی ئێران، جارێکی دیکە لایەنگریی لە تاران كرد لە هەمبەر فیتننەكانی ڕۆژئاوایی زایۆنیستی .
خواجە محەممەد ئاسیف لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵوێزی ئێران ڕایگەیاند کە ئیسلامئاباد لە هەر دۆخێكدا شێلگیرانە لە تەنیشت تاراندا ڕاوەستاوە.
خواجە ئاسیف وتیشی : ئێران دراوسێ و برای پاكستانە و هەردوو وڵاتیش پەیوەندییەکی باشیان پێكەوە هەیە. ناوبراو وتیشی : ئێران هیچ پلان یان هەڵوێست و شێوازی شەڕانگێزانە و هێرشبەرانە لە بەرامبەر وڵاتانی دیکەدا نییە، بەڵام هەڕەشەی ڕژێمی زایۆنیستی ڕوو لە هەمووانە .