کانونی دوھەم 24, 2026 19:10 Asia/Tehran
  • گیانلەدەسدانی خەڵك بە هۆی بارینی قورسی بەفر و باران لە ئەفغانستان

سەرچاوە هەواڵییەكان باسی گیانلەدەسدانی ژومارێك لە خەڵكیان كرد لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی ئەفغانستانەوە بە هۆی بارینی بەفر و باران .

موحەمەد یوسف حماد لە بەرپرسانی  فریاگوزاری ئەفغانستان وتی  لە ئاكامی  بارینی  باران و بەفری قورس و سەرمای توند  لە ویلاتەكانی  پەروان ، بامیان ، مەیدانی وردەك ، قەندەهار ، جوزجان  و فاریاب  تا ئێستا  یازدە كەس گیانیان لە دەس داوە و سێ كەسی دیكەش بریندار بوونە.هەروەها لە قەندەهاری ئەفغانستانیش  نۆ منداڵ بە هۆی باران و  بای توند گیانیان لە دەس د اوە  و هەروەها زیانێکی زۆر لەم پارێزگایە کەوتووە.لە ویلایەتی نورستانیش جمینی زەوی لە گوندی قورەیش بووە ۆی گیان لە دەس دانی  سێ ئەندادمی بنەماڵەیەك و بریندار بوونی  دوو كەسی دیكە .بە پێی هەواڵێكی دیكە  لە پاكستانڵش  دە كەس بە هۆی هەرەسەوە گیانیان لە دەس دا 

 

سەرپەیڤ