بەرپرسێکی حیزبوڵڵا: پەلاماردانی ئێران گڕکانی ناوچەکە دەتەقێنێتەوە
کانونی دوھەم 29, 2026 17:19 Asia/Tehran
بەرپرسێکی حیزبوڵڵای لوبنان وشداری دا لەحاند هەر جۆرە شەڕنانەوەیەکی ئەمەریکا دژی ئێران و وتی بێتوو ئەوە ڕووبدات وابزانێ هەموو ناوچەکە وەک گڕکانێک دەتەقێتەوە.
نەواف موسەوی بەرپرسی مەلەفی سامانە سروشتییەکان و سنوورەکان لە حیزبوڵڵای لوبنان وشداری دا لەحاند هەر جۆرە شەڕنانەوەیەکی ئەمەریکا دژی ئێران و وتی: ئەگەری زۆرە لە ئەنجامی حیساباتی هەڵەی ئەمریکا لە دژی ئێران، هەموو ناوچەکە بەرەوڕووی قەیرانێکی قووڵ و درێژخایەندا بێتەوە. ناوبراو بە ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ڕۆژاوا لە دژی ئێران پێیداگرت: هەرکات ئێران لە بڕیارەکانیدا سەربەخۆ بووە، لەلایەن وڵاتانی ڕۆژاوایی و بەتایبەت ئەمریکاوە خراوەتە ژێر زەخت و گوشار. موسەوی هەروەها بە ڕاگەیاندنی پشتیوانیی حیزبوڵڵای بۆ ئێران وتیشی: بێ گومان کە گەیشتینە پردەکە، بە سەریدا تێدەپەڕین.