كاربەدەستێكی حیزبوڵڵا : ئێران بەردی بناغەی خەبات دژی پیلانگەلی ملهوڕانە لە جیهاندا
كاربەدەستێكی حیزبوڵڵا وتی : ئێران بەردی بناغەی خەبات بە دژی پاوانخوازان و ملهۆڕان لە ناوچەدا بووە و هە ربۆیەش دەكرێتە ئامانجی پیلانگێڕیی .
سەید عەمار مووسەوی بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبۆڵڵا سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئەم دواییەی لوبنان و ناوچە بە تایبەت شەڕ ئەنگێزییەكانی ئەمریكا و ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند كە لایەنگەلێك هەن كە دژایەتی ئازادیی، سەربەخۆیی و دەسەڵاتدارییەتی كۆماری ئیسلامی ئێران دەكەن لەبەر ئەوەی ئەو وڵاتە بە بەردی بناغەی بەرەنگاربوونەوەی پیلانەكانی پاوانخوازی لە ناوچە دەزانن و ئەوەش لەبەر هەڵوێستەكانی ئێران بۆ پشتیوانی لە ئارمانجەكانی ئوممەتی ئیسلامی بە تایبەت ئارمانجی فەلەستینیە .
بەرپرسی پەیوەندیییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبوڵڵا سەبارەت بە پیلانەكان دژی چەكی خۆڕاگری لە لوبنانیش وتی: لەپاوانکردنی چەک، قەیرانەكانی لوبنان لە بواری گەندەڵی و كێشەكانی ناوخۆیی چارەسەر ناكات . ئێمە پێمان سەیرە بۆچی هەندێک لە بەرپرسان، حیزبوڵڵای لوبنان بە بەرپرسیار دەزانن لە دەستدرێژیەکانی ڕژێمی زایۆنی و دەستدرێژییەکانی ئەم ڕژێمە پاساو دەدەن .