کوژرانی دوو سەربازی زایۆنی لە نابلۆس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i445614-کوژرانی_دوو_سەربازی_زایۆنی_لە_نابلۆس
بەپێی وێنە و گرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە یەکەم ساتەکانی ئۆپراسیۆنی نابلوس و لەو ساتەی کە فەلەستینییەکان بەرپەرچی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر گوندی تەل لە نزیکی نابلۆس دەدەنەوە، سەربازێکی زایۆنی کوژراوە و ٤ فەلەستینی شەهید بوونە.
(last modified 2026-07-24T15:15:06+00:00 )
ته‌مووز 24, 2026 19:23 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو سەربازی زایۆنی لە نابلۆس

بەپێی وێنە و گرتە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە یەکەم ساتەکانی ئۆپراسیۆنی نابلوس و لەو ساتەی کە فەلەستینییەکان بەرپەرچی هێرشی زایۆنییەکان بۆ سەر گوندی تەل لە نزیکی نابلۆس دەدەنەوە، سەربازێکی زایۆنی کوژراوە و ٤ فەلەستینی شەهید بوونە.

میدیاکانی زایۆنی ڕایانگەیاند کە ژماری کوژراوانی شەڕ و پێکدادان لە گوندی تەل لە نزیک نابلۆس لە کەرتی ڕۆژاوای داگیرکراو بۆ ٢ کەس زیادی کردووە و دووهەمین سەربازی کوژراویش فەرماندەی ئەو هێزەیە کە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کراوە. بەپێی زانیارییەکان ١٥ ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕژێمی زایۆنی هەڵیانکوتاوەتە سەر شاری نابلۆس و نەخۆشخانەیەکی پسپۆڕی لە کەرتی ڕۆژاوا.
مانگی سووری فەلەستینیش ڕایگەیاندووە کە لە هێرشی شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆ سەر گوندی فەرعەتا لە نزیک قلقیلیە لە کەناری ڕۆژاوای داگیرکراو، حەوت کەس بریندار بوون. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئەنجامی هێرشی سەربازی و پەلاماری شارۆچکەنشینانی زایۆنی بۆ سەر کەرتی ڕۆژاوا ، هەشت کەس شەهید بوون.