حەماس: داگیرکەران، کوشت و بڕیان ئەنجامدا؛ ئەنجوومەنی ئاشتی، ئەرکەکانی جێبەجێ بکا
وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) لە بەیاننامەیەکدا، کاردانەوەی پیشاندا بەرامبەر بەرفراوانبوون و تەشەنای پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەززەو کردەوەی ئەنجوومەنی ئاشتی پەیوەست بەو بابەتە.
حازم قاسم وتی: داگیرکەران بە بۆردومانی یەکێ لە ناوەندە ناسەربازییەکان لە غەززە، کوشت و بڕێکی دڕندانەی تازەیان ئەنجامداوە؛ ئەوە، تاوپێدانێکی مەترسیدار و خەمساردیی تەواوە بەرامبەر هەموو داواکارییەکانی هاوپێوەند بەئاگربەس.
وتەبێژی حەماس وتیشی: ئەنجوومەنی ئاشتی لەبەر جێبەجێ نەکردنی ئەرک و بەرپرسایەتییەکەی لەمەڕ گوشارهێنان بۆ داگیرکەران و ناچارکردنیان بە پێبەندبوون بەو ڕێککەوتنانەی کە کراوە، بەرپرسیارە لەحاند پەرەسەندنی ئەم گرژیی و کوشت وبڕانەدا. بۆیە، ئەنجوومەنی ئاشتی لەهەمبەر تاقیکارییەکی راستەقینەدایە هەتا توانا و جیدیی بوونی لە بەڕێوەبەرایەتی کردنی نێوەندگیریی و دانوستانەکان، بسەلمێنێ.