پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیا بۆ سەر بەندیخانەی ناوەندیی شاری "حەرەم"ی یەمەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i446628-پەلاماری_فڕۆکە_جەنگییەکانی_سعودیا_بۆ_سەر_بەندیخانەی_ناوەندیی_شاری_حەرەم_ی_یەمەن
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-١٥ی عەرەبستانی سەعوودی کە لە بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە خەمیس موشەیت هەستایەوە، دوو جار هێرشی کردە سەر بەندیخانەی ناوەندیی شاری حەرەم ،ناوەندی پارێزگای جەوف.
(last modified 2026-09-09T15:46:12+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2026 19:14 Asia/Tehran
  • پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیا بۆ سەر بەندیخانەی ناوەندیی شاری

یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی جەنگیی ئێف-١٥ی عەرەبستانی سەعوودی کە لە بنکەی ئاسمانیی مەلیک خالید لە خەمیس موشەیت هەستایەوە، دوو جار هێرشی کردە سەر بەندیخانەی ناوەندیی شاری حەرەم ،ناوەندی پارێزگای جەوف.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: ئەو هێرشەی کرایە بەندیخانەی ناوەندی، کوژراو و برینداری زۆری لە نێو زیندانییەکان و سەردانکەرانیان خستۆتەوە و لە نێو قوربانیاندا ژن و منداڵیش دەبیندرێن.

لە بەیاننامەی هێزە چەکدارەکانی یەمەندا هاتووە؛ هەوڵەکانی عەرەبستانی سعوودی بۆ دوورخستنەوەی خۆی لە بەرپرسیارەتی ئەم پەلامارە و دەسدرێژییەکانی  بۆ سەر یەمەن، ئەم وڵاتە لە دواهاتەکانی جەنایەتەکانی دوور ناخاتەوە.