چوونەسەری ژوماری شەهیدانی غەززە بۆ ٧٤هەزار و ٢٥٠ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447272-چوونەسەری_ژوماری_شەهیدانی_غەززە_بۆ_٧٤هەزار_و_٢٥٠_کەس
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند: لە دەسپێکی شەڕی ژینۆساید لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، ٧٤هەزار و ٢٥٠ فەلەستینی شەهیدو ١٧٥هەزار و ٢٧٨ کەسیش بریندار بوون.
(last modified 2026-10-07T15:29:26+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2026 18:58 Asia/Tehran
  • چوونەسەری ژوماری شەهیدانی غەززە بۆ ٧٤هەزار و ٢٥٠ کەس

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە رایگەیاند: لە دەسپێکی شەڕی ژینۆساید لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، ٧٤هەزار و ٢٥٠ فەلەستینی شەهیدو ١٧٥هەزار و ٢٧٨ کەسیش بریندار بوون.


وەزارەتی تەندروستیی غەززە رایگەیاند، تەرمی پێنج شەهیدی فەلەستینی و یازدە بریندار لەماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوو، گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی کەرتی غەززە.

وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند: لە دەسپێکی ئاگربەس لە یازدەی ئۆکتۆبەری دووهەزار و بیست و پێنجەوە تائێستا، هەزار و چوارسەد و شەست و حەوت فەلەستینی شەهیدو پێنج هەزار و سەد و شەست و یەک کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەم پێیە، لە دەسپێکی شەڕی ژینۆساید لە کەرتی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣وە تائێستا، حەفتاو چوار هەزار و ٢٥٠ فەلەستینی شەهید و ١٧٥ هەزار و دووسەد و حەفتاو هەشت کەسیش بریندار بوون.