هۆشداریی یەمەن بە عەرەبستان؛ وەڵامی یەمەن بە پەلامارەکانی سەعودیا، توندتر دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i447576-هۆشداریی_یەمەن_بە_عەرەبستان_وەڵامی_یەمەن_بە_پەلامارەکانی_سەعودیا_توندتر_دەبێ
ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر ناوچە ناسەربازییەکانی یەمەن، جەختی کرد؛ ئەو پەلامارانە نەک هەر نابێتەهۆی پاشەکشەی خەڵک، بەڵکوو وەڵامی یەمەن توندتر و کوشندەتر دەکا.
(last modified 2026-10-19T13:21:50+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2026 15:42 Asia/Tehran
  • هۆشداریی یەمەن بە عەرەبستان؛ وەڵامی یەمەن بە پەلامارەکانی سەعودیا، توندتر دەبێ

ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر ناوچە ناسەربازییەکانی یەمەن، جەختی کرد؛ ئەو پەلامارانە نەک هەر نابێتەهۆی پاشەکشەی خەڵک، بەڵکوو وەڵامی یەمەن توندتر و کوشندەتر دەکا.

 

"حیزام ئەلئەسەد" ئەندامی مەکتەب سیاسیی ئەنساروڵڵای یەمەن لە کاردانەوە بە هێرشی دڕندانەی فڕۆکە جەنگییەکانی سەعودیا دژی خەڵکی یەمەن، وتی: بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل لە یەمەن بەتایبەتی ژنان و منداڵان، دەرئەنجامی بێتوانایی ڕژێمی سەعوودیایە ​​لە گەیشتن بە سەرکەوتنی سەربازی سەرەڕای چەندین ساڵ دەستدرێژیی و کۆکردنەوەی بەکرێگیراوان و پشتیوانیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی. حیزام ئەلئەسەد وتیشی: دەسدرێژیی دڕندانەی عەرەبستان بە کرانەئامانجی ژێرخانەکان و درێژەی گەمارۆ و برسێتی دژی خەڵکی یەمەن بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکوو بۆ بوردومانکردنی شوێنەکانی گردبوونەوەی خەڵکی سیڤیلیش پەرەی سەندووە. ئەلئەسەد هەروەها وتی: یەمەن بەهەرلەونێک بووە بەئامانج گرتنی خەڵکی سیڤیل ڕەت دەکاتەوەو پێبەندی ئەو بنەمایەیە، بەڵام لەهەمان کاتدا وەڵامی تاوانکارییەکانی دوژمن دەداتەوەو لەسەر بنەمای تاوپێدان لەهەمبەر تاوپێداندا دەجوڵێتەوە.