هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر چەند ناوچەی باشووری لوبنان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i448130-هێرشی_ئاسمانی_و_تۆپخانەیی_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_چەند_ناوچەی_باشووری_لوبنان
سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەکانی حەولا، حەداسا، زەوتەری ڕۆژهەڵات، بەرعەشیت و مەیفەدونی لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی.
(last modified 2026-11-14T11:28:00+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2026 10:12 Asia/Tehran
  • هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر چەند ناوچەی باشووری لوبنان

سوپای ڕژێمی زایۆنی ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەکانی حەولا، حەداسا، زەوتەری ڕۆژهەڵات، بەرعەشیت و مەیفەدونی لە باشووری لوبنان دایە بەر هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیی.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی لوبنان، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە پەلامارێکی ئاسمانیی قورسدا ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی حەولایان لە ناوچەی مەرجەعیۆن بۆردومان کرد. هاوکات تۆپخانەی سوپای ڕژێمی زایۆنیش دەستی دایە تۆپبارانکردنی شارۆچکەی حەداسا و ناوچەکانی جەبەل قەسیر و مەعبوور لە دەڤەری شارۆچکەی بەرەعشیت سەر بە شاری بەند جبەیل، دەڤەری شارۆچکەی زۆتەری ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی دەوروبەری شارۆچکەی مەیفەدوونیش کەوتنە بەر هێرشی تۆپخانەی سوپای زایۆنی. ڕژێمی زایۆنی لە ٢ی مارسی ڕابردووەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژ بە لوبنان دەست پێکردووە کە جگە لە شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی لوبنانی، زیاتر لە ١ ملیۆن کەسیشیان ئاوارە بوونە و هەروەها بەشێکی زۆر لە ناوچەکانی باشووری ئەم وڵاتەش لە ژێر داگیرکاریی ئەم ڕژێمەدایە. ئەوە لە کاتێکدایە کە لوبنان و ڕژێمی زایۆنی لە دەستپێکی هاوینی ئەمساڵدا بە ناوبژیوانیی ئەمریکا ڕێککەوتنی چوارچێوەیان واژۆ کرد؛ ڕێککەوتنێک کە ئامانجەکەی کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان ڕژێمی زایۆنی و حیزبوڵڵا ڕاگەیەندراوە.